کارتلیجی ئەژنۆی فاتی کۆتاییهاتووە و نەشتەرگەری چوارەمی بۆ دەکرێت

ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی نەشتەرگەری چوارەمی بۆ دەکرێت، ئەمجارە پزیشکەکان ناچارن کارتلیجی ئەژنۆی دەربهێنن.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، لە حەوتی نۆڤێمبەری 2020وە ئانسو فاتی سێجار لەلایەن دکتۆر ڕامۆن کۆجاتەوە نەشتەرگەری دوورینەوەی کارتلیجی ناوەوەی ئەژنۆی چەپی بۆ کراوە، بەڵام لێکپچڕانەکە یەکینەگرتووەتەوە و یاریزانەکە نەیتوانیوە بگەڕێتەوە بۆ نێو یاریگاکان.

دوای وەرگرتنی بۆچوونی چەند پزیشکێکی دیکە لە نموونەی بێرنارد کوتیت لە یانەی لیۆن، ئانتۆنیۆ مایسترۆ لە یانەی خیخۆن، پزیشکانی فاتی و جەمسەری یاریزنەکە گەیشتوونەتە ئەو بۆچوونەی کە ناچارن کارتلیجی بەشی ناوەوەی ئەژنۆی چەپی بەتەواوی دەربکەن، ئەم بژاردەیەش لە پێشوودا تاووتوێکراوە، بەڵام یاریزانەکە هەوڵیداوە پارێزگاری لە کارتلیجەکانی ئەژنۆی چەپی بکات، هەر لەبەرئەوەشەوە سێ نەشتەرگەری بۆ دوورینەوەی ئەنجامداوە.

پزیشکان لە کۆتا هەڵوێستیاندا گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی کارتلیجی بەشی ناوەوەی ئەژنۆی چەپی، هۆکاری هەموو پێکانەکانی ئانسو فاتییە و دەبێت بە تەواوی دەربهێنرێت.

بڕیارە پێنجشەممەی داهاتوو لەلایەن پزیشکە پۆرتوگالییەکەوە نەشتەرگەری چوارەمی بۆدەکرێت، هەروەها ماوەی حەوانەوەی بە دوو مانگ پێشبینیکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.…
Total
0
Share