پارێزگاری سلێمانی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستدەکەین بە دابەشکردنی نەوت

هەڤاڵ ئەبوبەکر باسی لە گرانبوونی سوتەمەنی لەپارێزگای سلێمانی کرد و ڕایگەیاند، هۆکاری گرابوونیان جیاوازە، لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپیشەوە دەڵێت، بەمنزیكانە دەستپێدەكات.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند، لە سلێمانی قەیرانی غاز بوونی نییە و هیچ گرانبوونێکیش لە نرخەکەیدا نییە، ئەوەی پەیوەندیی بە کەمبوونەوەی غازەوە هەیە کاتییە، کێڵگەی کۆرمۆر چاکسازیی تێدادەکرێت و لە ماوەیەکی کەمدا ئاساییدەبێتەوە.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپی کرد وتی، بڕیارە بەپێی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغداد، حكومەتی فیدراڵ بڕی پێویست نەوتی سپی بنێرێت و بەر لە وەرزی زستان یەك بەرمیل بەسەر هەر ماڵێکدا دابەشبكرێت.

بەپێی وتەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، تائێستا بەغداد لەو بڕە نەوتەی بەڵێنیداوە تەنها 1.5 ملیۆن لیتری ناردووە، ئەوەش کەمترە لە بڕی پێویست، “لەگەڵ ئەوەشدا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەین”.

لەسەر پرسی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، پارێزگاری سلێمانی باسی لە چەند هۆكارێك كرد، لەوانە، دروستبوونی گرفت لە ڕێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد بۆ ناردنی ڕۆژانەی بەنزین لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە، ئەمە جگە لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە ئێران، كە ئێستا بە نرخی بازاڕی جیهانی دەیفرۆشێت.

پارێزگاری سلێمانی ناڕاستەوخۆ ڕەخنەی لە كورتمەودایی ڕێككەوتنەكەی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ گرت، جەختیکردەوە، نابێت چارەسەری کێشەی بەنزین مەودا کورت بێت، بەڵام لە مەودا درێژدا کێشەی گەورە دروستبکات و بازرگانەکان نەتوانن بەنزین بهێنن، بەو مانایەی چارەسەرە ناوخۆییەكان وادەكەن بازرگاكان كەمتر بەنزین هاوردە بكەن، بەڵام كاتێك چارەسەرەكە كورتمەودا دەبێت و بازرگانەكانیش دوودڵ دەبن لە هەناردەی زیاتر، گرفت دروستدەبێت.

بابەتی پێشتر

غاز گران نابێت<br>ئومێد خۆشناو: هەر ئۆتۆمبێلێکی غاز پۆلیسێكی لەگەڵدا دەبێت

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن: 95%ی وێستگەكان جیاكردنەوە و ژماردنی دەستییان بۆكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share