هەولێر.. نزیكەی سێ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەرداگیرا

تۆمەتبار و ماددە هۆشبەرە دەستبەسەرداگیراوەكان

لە دوو هەڵمەتی جیادا هێزەكانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستیان بەسەر نزیكەی سێ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، ڕۆژی 5ـی ئەم مانگە لەلایەن هێزەکانیانەوە لە هەولێر دوای گومانکردنیان لە پۆستێک کە بریتیبوو لە قۆرییەکی گەورە، دوای پشکنین و کردنەوەی دەرکەوت بڕی 880 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)ی تیادا شاردرابووەوە و دەیانویست لە ڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوەوە ڕەوانەی وڵاتی ئوسترالیای بکەن.

هەروەها ڕۆژی 6-ی تشرینی دووەم لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەكەوە دەستگیرا بەسەر پۆستێکی دیکە کە پارچەیەک یەدەگی ئامێرێکی میکانیکی بوو، بڕی یەك كیلۆ و 840 گرام ماددەی هۆشبەری لە جۆری تلیاک تێدا شاردرابووەوە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

دەشڵێت، تۆمەتبار بەنیازبوو ئەو بڕە ڕەوانەی وڵاتی کەنەدا بكات، دواتر تۆمەتبار (د.ک.ق.) دەستگیركرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.

بابەتی پێشتر

پاسپۆرتی سلێمانی بەرچاوڕوونی لەبارەی ڕێگا یاساییەكانی كۆچ دەدات

بابەتی دواتر

فراكسیۆنەكەی خەزعەلی: ئەوانەی خۆپیشاندەرانیان كوشت سەر بە حكومەت نین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share