لە هەولێر شەش سەرۆك شارەوانی دەگۆڕدرێن و سیان دووردەخرێنەوە

وەزارەتی شارەوانیی هەرێم هەر شەش سەرۆک شارەوانییەكەی هەولێر دەگۆڕێت، ‏ژمارەیەك بەڕێوەبەر و بەرپرس و فەرمانبەری دیكەش دووردەخرێنەوە، بەشێك لە ‏دوورخستنەوەكان پەیوەندیی بە ‏گەندەڵی و كەمتەرخەمییەوە هەبووە.‏

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای ‏ئاشکراکرد، ‏‏سەرۆکی هەر شەش شارەوانییەکەی هەولێر دووردەخرێنەوە و كەسانی دیكە ‏لە شوێنیان دادەنرێن، هەروەها بەرێوەبەرایەتییەکانی ‏خزمەتگوزاریی پارکەکانیش ‏دەگۆڕدرێن، کە ئەم گۆڕانکارییانە بەڕێوەبەرەکانی ئەندازەی ‏پارکەکان و بەڕێوەبەری ‏فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولرەحمانیش دەگرێتەوە.‏

بەوتەی سەرچاوکەی شارەوانیی هەولێر، چەند فەرمانبەرێکی شارەوانییەکانیش ‏لەسەر ‏دەستێوەردان لە کاروباری شارەوانییەکان و گەندەڵی، لە شوێنەکانی ‏خۆیان ‏گواستراونەتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێویستە حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەو گرووپانە دابنێت کە هێرشدەکەنە سەر هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەو هێز، گرووپ و میلیشیا لەیاسادەرچووانە دابنێت کە بوونەتە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەو مووشەکانەی ئاراستەی پێشمەرگە کران لە ناحیەی پردێوە بوون

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند مووشەکەکان لە ڕۆژهەڵات…
Total
0
Share