ڕۆژێكی هەفتەی داهاتوو دەكرێتە پشوو

لە هەرێمی كوردستان ڕۆژێكی هەفتەی داهاتوو دەبێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاكاندا.

بەپێی ڕۆژژمێری پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە لە 12ی ڕەبیعول ئەوەل بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پەیامبەری ئیسلام پشووی فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

بەپێی بەراورد لەنێوان ڕۆژمێری كۆچی و زاینی ئەو بۆنەیە ئەمساڵ دەكەوێتە دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 18ی تشرینی یەكەم.

ئەو پشووە لەكاتێكدایە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیەش بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشوو بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی کۆمەڵ: عوسمان کانی کوردەیی لەمەوبەدوا هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە

بەهۆی پابەندنەبوونی بە بڕیاری فراکسیۆنەکەیەوە بە بەشدارینەکردن لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان عوسمان کانی کوردەیی…
Total
0
Share