هێزی ئاڵتونی خراوەتە ئامادەباشییەوە بۆ ئەگەری وەڵامدانەوەی ئەو ڕووداوانەی شەوی ڕابردوو لە کەرکوک ڕوویاندا، فەرماندەی هێزەکەش دەڵێت، “چاوەڕێی فەرمانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتین”.
لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، شێخ بەرهەم شێخ محەمەد فەرماندەی هێزی ئاڵتونی ڕایگەیاند، “هێزەکەمان لە ئامادەباشیی تەواودایە و چاوەڕێی فەرمانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانین، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو دەستدرێژییانەی شەوی ڕابردوو لە کەرکوک کراون”.
پێشتریش هێزی كۆماندۆی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویکردەوە، “هێرشکردنە سەر خەڵکی شاری کەرکوک لەلایەن هێزەکانی حکومەتی عێراق ئیدانە دەکەین و خۆمان بە خاوەنی خەڵکی کەرکوک دەزانین”.
هێزی کۆماندۆ ڕاشیگەیاند، “سەرجەم هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە ئامادەباشیدان، چاوەڕوانی فەرمانین”.