پۆلیسی سلێمانی سێ‌ تۆمەتباری دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنیان لە بەغداد هەبوو

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنیان هەبووە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد – ڕەسافە .

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەیكردووە بەوەی، “دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی سێ‌ تۆمەتبار لە دادگای بەغدادەوە گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كە گومانیان دەكرد ئەو تۆمەتبارانە بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبن، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆدۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێن كە هەستاون بە دزینی بڕی 15 ملیۆن دیناری عێراقی و بڕێك ئاڵتون .”

ڕوونیشیكردووەتەوە، لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی بەغداد دەكرێنەوە .

بابەتی پێشتر

ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی پێشمەرگە لەلایەن خزمێکییەوە کوژرا

بابەتی دواتر

کیمیچ ڕەتیدەکاتەوە ڤاکسین وەربگرێت و هۆکارەکەش ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share