ئامانجێکی “نیمچە مەحاڵ”.. گروپێکی نوێ ڕەوانەی چین دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بنەڕەتی کۆرۆنا
تەندروستیی جیهانی هەوڵێكی نوێ دەدات بۆ زانینی بنەڕەتی كۆرۆنا

دوای نۆ مانگ لە ڕەوانەکردنی گروپێک لە شارەزایان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ چین، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، گروپێکی نوێی پسپۆڕ و لێکۆڵەران ڕەوانەی چین دەكات بۆ لێکۆڵینەوە لە بنەڕەتی کۆرۆنا.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ئەو تیمە نوێیە بەپێی ئەو بەڵگە و کەرەستانەی بەردەستیان، بەنزیكەیی مەحاڵە بتوانن هەموو لایەک ڕازی بکەن سەبارەت بە ئامانجەکەیان.

بەمەبەستی ئەندامبوون لە لیژنە نوێیەکە، نزیکەی 700 کەس داوایان پێشکەشکردووە تاوەکو خۆیان تەرخانبکەن بۆ بەدواداچوون لە بنەڕەتی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت، لیژنەکە، کە بڕیارە ئەم هەفتەیە ئاشکرابکرێت، نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەکات بۆ بەدواداچوون بۆ سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکە.

تیمە ڕاوێژکارییە نوێیەکە پێکهاتوون لە پسپۆڕانی سەلامەتیی تاقیگەکان و ئاسایشی بایۆلۆجی، ئەمەش وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە یەکێک لە تاقیگەکانی ووهان-ی چین هێوردەکاتەوە.

ماریا ڤان کیرکۆڤ، سەرۆکی هونەریی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تایبەت بە COVID-19 دەڵێت، تیمەکە نزیکەی 20 شارەزای بوارەکانی لێکۆڵینەوە لە ئاژەڵان و پسپۆڕی ئاسایش و سەلامەتیی تاقیگەکانی تێدایە، کە هاوکاریی ڕێکخراوەکە دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ مشتومڕەکانی تایبەت بە بنەچە و سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا.

بەرپرسەکەی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەکردووە، “بۆ ئەو پرسە (پرسی بنەڕەت و سەرەتای كۆرۆنا) دەبێت بگەڕێینەوە بۆ زانست، وەکو ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش هەوڵمانداوە سوود لە پسپۆڕ و شارەزایانی جیهان وەربگرین بۆ ئەو مەبەستە”.

بابەتی پێشتر

هێزی ئاڵتونی: لە ئامادەباشیداین بۆ هەر فەرمانێکی بافڵ تاڵەبانی بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەكانی كەركوك

بابەتی دواتر

 لە سلێمانی سەنتەر بۆ دەستنیشانكردنی پێشوەختەی شێرپەنجە دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share