ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە دەكرێتە پشوو

بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە دەكرێتە پشووی فەرمی.

ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەم بە ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری عێراق دیاریكراوە.

بەپێی ڕۆژژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو بۆنەیەوە ڕۆژی دووشەممە 3ی تشرینی یەكەم پشووی فەرمی دەبێت لە دامودەزگاكاندا.

پشووەكە سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە، ئەمڕۆ ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ڕۆژی دووشەممە پشووی فەرمییە.

بۆچی 3ی تشرینی یەكەم بە ڕۆژی نیشتمانیی عێراق دیاریكراوە؟
لە 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1932 كۆمەڵەی گشتیی (عوسبەت ئومەم) ڕەزامەندیدا لەسەر قبوڵكردنی عێراق وەك ئەندامێك لە كۆمەڵەكە پشتبەست بە داواكارییەك كە لەلایەن شانشینی عێراقی ئەوكات بە واژووی نوری پاشا سەعید، سەرۆك وەزیرانی ئەوكات لە 12ی تەمموزی 1932 پێشكەشی كردبوو، بەوەش عێراق بووە یەكەم وڵاتی عەرەبی كە بچێتە ناو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكەی ئەوكاتەوە.

لە 1ی ئەیلولی ساڵی 2020 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیازی ڕۆژی 3ی تشرینی یەکەم (ئوکتۆبەر)ی وەک (ڕۆژی نیشتیمانیی کۆماری عێراق) پەسەندکرد، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی سەربەخۆیی عێراق و دەرچوونی لەژێر دەسەڵاتی بەریتانیا لە ساڵی 1932.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە سلێمانی 10 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 10 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە. سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share