دوو یارییە چێڵسی یەك شووتی لێداوە

دوو یارییە لەسەر یەك چێڵسی شكست دەهێنێت و بە هەردوو یارییەكەش یەك شووتی بۆ گۆڵ لێداوە.

چێڵسی كە لەلایەن تۆخێل-ەوە ڕاهێنەرایەتی دەكرێت و خاوەنی پێكهاتەیەكی بەهێزن، لە سەرەتای وەرز پاڵێوراو بوون بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین نازناو.

بەڵام دوو یارییە ئاستی یانەكە دابەزیوە و هەردووكیشی بە مانچستەر سیتی و یوڤانتۆس دۆڕاندووە.

تۆخێل لەو بارەیەوە دەڵێت، “تیپەكەم تەركیزی لەدەستداوە و یاریزانەكانیش متمانەیان بەخۆیان نەماوە، ڕۆحییەتی یاریكردنیان لەدەستداوە”.

بەڵام ڕاهێنەرە ئەڵمانییەكە دووپاتیكردەوە كە هەوڵ دەدەن ڕیزەكانیان ڕێكبخەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share