کێ دێربیی مەدرید دەباتەوە؟ مێژوو وەڵام دەداتەوە..

ئەمشەو یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 35ی لالیگا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداریی ڕیاڵ مەدرید دەکات.

لەڕووی مێژوویییەوە، دوو یانە زەبەلاحەکەی شاری مەدرید 207 یارییان کردووە، ڕیاڵ مەدرید 107 بردنەوە و ئەتلەتیکۆ مەدرید 52 بردنەوەیان تۆمار کردووە، 48 یاریش بە یەکسانبوون کۆتایی هاتووە.

لە کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا (لالیگا)، تاوەکوو ئێستا 169 دێربیی مەدرید ئەنجام دراوە، ڕیاڵ 90 جار براوە بووە و ئەتلەتیکۆ 39 یاری بردووەتەوە، لە 40 یاریشدا یەکسان بوون.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، گۆڵکاری مێژوویی دێربیی مەدریدە بە تۆمارکردنی 22 گۆڵ.

لەسەر ئاستی ڕاهێنەران، کارلۆ ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ سەرجەم ئەو یانانەی سەرپەرشتی کردوون 14 جار بەرامبەر ئەتلەتی یاری کردووە، تەنها پێنج بردنەوەی تۆمار کردووە، لە پێنج یاریدا دۆڕاوە و چوار یەکسانبوونی هەبووە.

لە بەرامبەردا دیێگۆ سیمیۆنی 35 یاری لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان بەرامبەر مێرەنگی کردووە، نۆ بردنەوە و 11 یەکسانبوون و 15 دۆڕاندنی تۆمار کردووە.

بابەتی پێشتر

بۆ یەكلاییكردنەوەی داهاتووی، ڕۆناڵدۆ چاوی بە فێرگسۆن كەوتووە

بابەتی دواتر

ئیلۆن مەسک: پێوەرە ئاکارییەکانی تویتەر باشتر دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share