ئالابا و ئۆپامیکانۆ دەبنە ناونیشانی میرکاتۆی 2021

ئالابا و ئوپامیکانۆ لە هاوینی 2021 ڕووەو یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن جێگۆڕکێیان پێدەکرێت

گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بە جێگۆڕکێی دوو ئەستێرەی ناودار گەرمدەبێتەوە و ناوەکانیان دەبنە مانشێتی زۆرینەی ڕۆژنامەکانی ئەوروپا.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشن سوورە لەسەر جێهێشتنی یان ئەڵمانیەکە و پەیوەندیکردن بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە، تەنانەت هەندێک لەسەرچاوەکان ئاماژەیان بە ڕێککەوتنی پێشوەختە کردووە.

کارڵ هاینز ڕۆمەنیگەی بەڕیوبەری وەرزشیی بایرن بە ئاشکرا دەڵیت، ” نازانم ئالابا ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕیاڵ کردووە یان نا، بەڵام دەزانم کە ڕیاڵ یانەیەکی گەورەیە و هەوڵ بۆ یاریزانی گەورەش دەدات”، ئەم لێدوانەش لە ڕاستیدا داننانە بە پەیوەندی نێوان بەرگریکارەکە و ئیدارەی مێرەنگی.

جگە لە ڕیاڵ مەدرید، یانەکانی مانچستەر یونایتد، چێڵسی، لیڤەرپوڵ خواستیان لەسەر ڕەش ئەسمەرەکەی نەمسا نیشانداوە، بەڵام هیچیان لە دانوستاندنەکاندا نەگەیشتوونەتە ئەو قۆناغەی شاهانەکانی پێگەیشتوون.

لە ڕۆشنایی ئەم زانیارییانەوە، ئۆلیڤەر کان، بەڕێوبەری تەکنیکی یانە باڤارییەکە دەڵێت، ” بایرن بۆ زۆرینەی یاریزانان یانەی خەونەکانە، لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ئۆپامیکانۆ دەستمان بە دانوستاندن کردووە و چەندین یانەی دیکەش خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە”.

بەپێی زانیاری ڕۆژنامەکانی بێلد سپۆرت و ئاس، هاوینی 2021 ئالابا ماڵئاوایی دەکات و ئۆپامیکانۆ جێگەی دەگرێتەوە، ئەم بۆندانەش دەبنە مانشێتی سەرەکی و تەنانەت هەردوو گواستنەوەکەیان بە حەتمی لەقەڵەمداوە.

گواستنەوەی ئالابای تەمەن 28 بۆ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2021 بێبەرانبەر دەبێت، بەڵام ئۆپامیکانۆ کە بۆندی لە چەندین یانەی وەک لیڤەرپوڵ و یونایتد و ڕیاڵەوە پێگەیشتووە، بە 40 بۆ 45 ملیۆن یورۆ لە یانەی لایپزیچی ئەڵمانیەوە جێگۆڕکێی پێدەکرێت.

بابەتی پێشتر

ڕەنگە شەهیدەکانی هەڵەبجە "بچنەوە ماڵەکانی خۆیان"

بابەتی دواتر

ڕەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم كەی دەگاتە پەرلەمانی كوردستان؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share