10 بەهێزترین هێڵی هێرشبەر لە ئەوروپا بەم جۆرە پۆلێنکراون

هێڵی هێرشبەریی یانەی لیڤەرپوڵ لە کیشوەری ئەوروپا لەڕووی داتا و ئامارەکانەوە، باشترین پلەیان لەنێو سەرجەم یانە گەورەکانی دیکە بەدەستهێناوە.

لیڤەرپوڵ تەنها هەشت یاری لە بردنەوەی چوار ناسناوە گەورەکەوە دوورە، خاوەنی پێکهاتەیەکی هێرشبەریی ناوازەن، پێکهاتووە لە کۆکراوەیەک لە محەممەد سەڵاح، سادیۆ مانێ، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ، دیێگۆ جۆتا، لویس دیاز، کە لە کۆی 34 یاریدا 86 گۆڵیان تەنها لە خولی نایابی ئینگلتەرا تۆمار کردووە.

گۆڵکاری یانەکە محەممەد سەڵاحە بە تۆماری 22 گۆڵ، لە پلەی دووەم و سێیەمدا دیێگۆ جۆتا و سادیۆ مانێ دێن بە 15 بە 14 گۆڵەوە.

پاڵپشت بە پۆلبەندییەک کە لەلایەن ماڵپەڕی (Four Four Two) ئەنجامدراوە، بەهێزترین هێڵەکانی هێرشبردن لەم وەرزەدا بەپێی یانە بەم شێوەیە بووە:

  1. لیڤەرپوڵ
  2. بایرن میونشن
  3. مانچستەر سیتی
  4. پاریس سان جێرمان
  5. ڕیاڵ مەدرید
  6. تۆتنهام
  7. لایپزیک
  8. ئەتلەتیکۆ مەدرید
  9. بەرشلۆنە
  10. چێڵسی
بابەتی پێشتر

سێر ڕاتکلیف چێڵسی دەکڕێت؟

بابەتی دواتر

خێرخوازێك 100 هەزار دۆلار بە كەمئەندامان دەبەخشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید

پیرێزی سەرۆکی یانەى ڕیاڵ مەدرید داواى لە مۆرینیۆ کردووە دواى وازهێنانی ئەنچیلۆتی، بگەڕێتەوە مەدرید. ڕۆژنامەى لا ڕیپەبلیکا ئاشکرایکردووە،…
زیاتر ببینە

نوێترین چاوپێكەوتنی مێسی

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ستۆیشكۆفی بولگاری و یاریزانی دێرینی یانەی بەرشلۆنە باسی لە چەند پرسێكی…
Total
0
Share