(ڤیدیۆ) لیڤاندۆڤسکی لە نمایشی گۆڵ بەردەوامە و بارسای گەڕاندەوە لووتکە

یانەی بەرشلۆنە بە ئاستێکی بەرزەوە گەڕایەوە نێو کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا و بردنەوەی بەرامبەر بە ئیڵچی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای “کامپ نو” میوانداریی یانەی ئیڵچی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “بلاوگرانا” لە خولەکەکانی 34، 41، 48 لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (دوو گۆڵ)، مێمفیس دیپای-یەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانە مێژووییەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 16 و بە شێوەیەکی کاتی گەڕایەوە بۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا، یانەی ئیڵچی ڕکابەریشی بە تەنها خاڵێکەوە لە کۆتا پلەی ڕیزبەندییەکەدا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا گه‌یشته‌ مۆندیال و تورکیا و ئۆکرانیا و وێڵز به‌شداری پاشکۆکان ده‌که‌ن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌مدا،…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ دوو گۆڵی زه‌یاش و سیلڤا له‌ تۆتنهامی برده‌وه‌

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 23ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شینپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share