یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی به‌فه‌رمی مۆیس کین، هێرشبه‌ری پێشووی گه‌ڕانده‌وه بۆ ڕیزه‌کانی.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی فه‌رمی، کین بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز به‌شێوازی خواستن به‌بڕی حه‌وت ملیۆن یورۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤانتۆسه‌وه ده‌کات، بڕی سێ ملیۆن یورۆ بۆ وه‌رزی 2021-2022 له‌لایه‌ن یوڤانتۆسه‌وه پێشکه‌شی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ده‌کرێت، بۆ وه‌رزی 2022-2023 بڕی چوار ملیۆنی دیکه به‌هه‌مان شێوه له یانه ئیتاڵییه‌که‌وه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژمار بانکی ئێڤه‌رتۆن.
له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا هاتووه، “له‌ڕێککه‌وتنی نێوان دوو یانه‌که‌دا هاتووه، دوای وه‌رزی 2022-2023 یانه‌ی یوڤانتۆس ده‌توانێت بۆندێکی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره ئیتاڵییه‌که واژووبکات، تێچووی گواستنه‌وه‌که 28 ملیۆن یورۆ ده‌بێت و بڕه‌که به‌شێوه‌ی قیست له‌ماوه‌ی سێ وه‌رزدا پێشکه‌شده‌کرێت، له‌گه‌ڵ پێکانی ئامانجه وه‌رزشییه‌کانیشدا بڕی سێ ملیۆنی دیکه ده‌چێته سه‌ر بڕی دیاریکراو که 28 ملیۆن یورۆیه”.
که‌ینی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له 2018وه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتایا یاریده‌کات، 2019 له یوڤانتۆسه‌وه بۆندی له‌گه‌ڵ ئێڤه‌رتۆن واژووکرد، وه‌رزی ڕابردوو به خواستن له پاریس سان جێرمان یاریکرد.