قازانجی فرۆشتنی هالاند بۆ دۆرتمۆند 40 ملیۆنە

یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە خوێندنەوەی دارایی ساڵانەیدا ئاماژەی بە قازانجی فرۆشتنی هالاند کردووە، کە تەنها 40 ملیۆن یورۆ بووە.

سێشەممەی ڕابردوو یانەی مانچستەر سیتی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە ئاشکرا کرد، واژۆ کردنی بۆندەکەش بە بڕی 60 ملیۆن یورۆ بووە، قازانجەکەشی بۆ یانەی فرۆشیار بەو جۆرە نییە کە چاوەڕوان دەکرا.

بەپێی زانیارییەکانی (bvbwld)، تێچووی گواستنەوەی هالاند بۆ سیتی 60 ملیۆن یورۆ بووە، بەڵام 20 ملیۆن یورۆ لەو بڕە پێشکەشی یانەی پێشووی (ڕێدبوڵ سالزبۆرگ) دەکرێت، کۆی گشتی 40 ملیۆن یورۆ قازانجی یانە ئەڵمانییەکەیە، کە پێشتر 20 ملیۆنی بۆ گواستنەوەی بەکارخستووە.

هالاند لەلایەن چەندین یانەی گەورەی وەک سیتی و ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و مان یونایتدەوە داواکراو بوو، بەڵام لە کۆتاییدا ئیدارەی سیتیزنس سەرکەوتوو بوون لە واژۆ کردنی گرێبەستەکەی، لە ماوەی داهاتووشدا نرخەکەی بۆ 150 ملیۆن یورۆ بەرز دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی توركیاوە ساڵی 2040 عێراق دووچاری قەیرانی ئاو دەبێت

بابەتی دواتر

مەریوان نەقشبەندی: لەبری قەدەغەکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بیكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share