(ڤیدیۆ) نیوکاسڵ بەسەر مان یونایتددا سەرکەوت و پلەی سێیەمی لێسەند

لە چێوەی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی، نیوکاسڵ بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر مانچستەر یونایتد تۆمارکرد.

ئەمشه‌و یەکشەممە، یانەی نیوکاسڵ لە یاریگای “سانت جەیمس پارک” یاریی هەفتەی (29)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر مانچستەر یونایتد ئەنجامدا.

یارییەکە بە ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئێدی هاو کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ماگپایس” له‌ خوله‌کەکانی 65، 88 لەلایەن جوزێف ویڵۆک، کالیۆم ویڵسۆنەوە تۆمارکران.

بەو بردنەوەیە، نیوکاسڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (50) و لەگەڵ مانچستەر یونایتد هاوتا بووەوە، بەڵام بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی “پریمەرلیگ” جێگیربوو، هەروەها مانچستەر یونایتد چووە پلەی چوارەمەوە.

بابەتی پێشتر

لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەران: لە سلێمانی یاسا و دادگا هەیە و ڕێكاری پێویست گیراوەتە بەر

بابەتی دواتر

پارتی هەشت ملیۆن هاوڵاتیی هەرێم دەکاتە قوربانی کۆمپانیاکانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

2022 ساڵی بنزیمە دەبێت

هێرشبەری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لەم وەرزەدا باشترین ئاستی پێشکەشکردووە و لە ساڵی 2022دا چەندین ڕیکۆردی مێژوویی تۆماردەکات.…
Total
0
Share