بایرن میونشن دووەم بۆندی هاوینەی 2021ی واژووکرد

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ عومەر ڕیچاردس، بەرگریکاری لاوی یانەی ڕیدینگ واژووکرد.

یانە باڤارییەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە، عومەر بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر لە یانەی ڕیدینگەوە پەیوەندی بە پێکهاتەی وەرزی داهاتووی جولیان ناگیلسمانەوە کردووە، ئەو گواستنەوەیەش دەبێتە دووەم بۆندی واژووکراوی میرکاتۆی هاوینی 2021، دوای بۆندی دایۆت ئوپامیکانۆ لە هێڵی بەرگری.

لە ڕاگەیاندراوەکەی بایرندا هاتووە، “بەرگریکارە تەمەن 23 ساڵەکە بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر لە ڕیدینگەوە پەیوەندیمان پێوەدەکات، تاوەکو 2025 بەردەوام دەبێت و بۆ وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە سێ دەپۆشێت”.

لەو بارەیەوە حەسەن ساڵحەمیدزیچ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەكە ڕایگەیاندووە، “خۆشحاڵین بە پەیوەندیکردنی عومەر ڕیچاردس بە یانەی بایرن میونشنەوە، عومەر لاوێکی بەهرەدارە و لە توانایدایە لە باڵی چەپی بەرگری یاریبکات، چەندین بژاردەی هێرشبەریمان پێدەبەخشێت، یاریزانێکی وریایە و دڵنیاین بۆ داهاتوو ڕۆڵی گەورە دەگێڕێت لەگەڵماندا”.

ڕیچاردس لەهەردوو پێگەی بەرگری باڵی چەپ و باڵی هێرشبەریی توانای یاریکردنی هەیە، لە تیپەکانی لاوانی یانەی فولهامەوە دەرکەوتووە و ساڵی 2016 درێسی یانەی ڕیدینگی پۆشیوە، بۆ پێکهاتەی لاوانی ئینگلتەرا (خوار 21 ساڵ) یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

دوای 18 ساڵ چاوەڕوانی بیابانەکەی ناو دڵی پایتەخت خزمەتگوزاری بۆ دەچێت

بابەتی دواتر

کێ دەچێتە کوێ؟ دوای وازهێنانی زێدان هاوكێشەی ڕاهێنەران ئاڵۆزتر بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share