بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ڕایدەگەیەنێت، بەتۆمەتی کوشتنی دوو براکە، سێ کەس دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ناکۆکییەکی خێزانی لەسەر مامەڵە لە قەزای ئاکرێ، دەستڕێژی گوللە لە سێ برا کرا و لە ئەنجامدا دوو برا کوژران و ئەوەی دیکەش برینداربوو.
ڕاشیگەیاند، سێ تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.