تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ژمارەی مردن بە کۆرۆنا دەدات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی مەترسیی خۆی لە بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا ئاشکراکردووە و ڕایگەیاند تا کانوونی یەکەمی داهاتوو ئەگەری گیانلەدەستدانی 236 هەزار کەس لە ئەوروپا بەوهۆیەوە هەیە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە کەمیی ڕێژەی خۆکوتان لە وڵاتانی هەژار نیشاندا.

هانس کلوگە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ئەوروپا ڕایگەیاند، ڕێژەی گیانلەدەستدان لە هەفتەی ڕابردوودا 11% زیادیکردووە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵسەنگاندنەکان نیشانیدەدەن ئەگەری هەیە 236 هەزار کەس لە سەرەتای کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا لە ئەوروپا گیانلەدەستبدەن، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە لە ئەوروپا وتیشی، “کەمبوونەوەی ڕێژەی کوتان لە ناوچەکەماندا مایەی نیگەرانییەکی زۆرە”.

ئه‌و دەڵێت، “ئەگەری وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی دژه‌کۆرۆنا هەنگاوێکە بۆ پاراستنی زیاتری ئەو کەسانەی مەترسیی زۆریان لەسەرە”.

بەپێی وته‌ى بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە لە ئەوروپا، “تێکڕای توشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا و کەمبوونەوەی ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسین مایەی نیگەرانییە”.

بابەتی پێشتر

منداڵێك بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا: كه‌ی واز له‌ جه‌نگ ده‌هێنن؟

بابەتی دواتر

گەرمیان: سێ تۆمەتبار بە هەزار و 400 فیشەکەوە دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share