سوودێکی خواردنی رۆژانەی ماست ئاشکراکرا

توێژینەوە پزیشکییەکان گرنگییەکی خواردنی ماستیان ئاشکراکردووە، کە دەتوانێت رۆڵی کاریگەر و گرنگی هەبێت لە پاراستنی کەسەکە لە جۆرێکی شێرپەنجەی بەربڵاو.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە رۆژنامەی JAMA Medical Journal بڵاوکراوەتەوە، خواردنی ماست یان ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ کاریگەرن لە کەمکردنەوەی رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان.

بەپێی توێژینەوەکە، خواردنی 85 گرام ماست بۆ پیاوان و 113 گرام بۆ ئافرەتان ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە بە رێژەی 19% کەمدەکاتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی The Healthy، خواردنی ریشاڵ و ماست چەندین سوودی تەندروستی دیکەی هەیە، بەو پێیەی ئەو خۆراکانەن کە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم و ڤیتامین B و ڤیتامین D و چەندین ماددەی دیکەی خۆراکی.

کیڤن سولیڤان، پزیشکی پەیمانگای شێرپەنجەیی لە ناوەندی تەندروستیی نۆرسوێڵ، ئاماژەی بەوە کرد، “زۆرترین مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان پەیوەندیدارە بە جگەرەکێشانەوە، باشترین شت کە دەتوانیت بیکەیت بۆ باشترکردنی تەندروستیت وازهێنانە لێی کە گرنگترین شتە و زۆر زیاتر لە خواردنی ریشاڵی زیاتر یان ماست کاریگەر دەبێت.

بابەتی پێشتر

بەغداد بڕە پارەیەك بۆ هەرێم دەنێرێت

بابەتی دواتر

سودانی گەیشتە ئیسپانیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: دەرمانێکی باوی ئازارشکێن رەنگە یارمەتیی کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە بدات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە بە بەردەوامی خواردنی جۆرێک لە دەرمانی ئازارشکێن یارمەتیی کەمکردنەدوەی مەترسیی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە…
Total
0
Share