تەندروستیی جیهانی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی كۆرۆنای تێپەڕاند

پێویستە درێژە بە ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی بدرێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی پەتای كۆرۆنای تێپەڕاند پاش كەمبوونەوەی ژمارەكانی توشبوون و مردن لە زۆرێك لە وڵاتاندا.

احمد مەنزری، بەڕێوبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی بەشەكەیاندا وتی، بەپێی ئامارەكان تێبینی كەمبوونەوەی ژمارەكانی توشبوون و مردن لە زۆرینەی وڵاتانی ناوچەكەدا دەكەین، بەمەش دەتوانین بڵێین شەپۆلی دووەممان تێپەڕاند.

لەگەڵ ئەوەشدا مەنزری بەپێویستیزانی درێژە بە ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی بدرێت “تا بتوانین بەردەوامبین لەم كەمبوونەوەیەدا”، ئاماژەی بەوەشدا كە “توێژی گەنجان لە ئێستادا لەو توێژانەن كە تۆماركردنی توشبوون تیایاندا زۆرە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆكارێك لەوانە كردنەوەی شوێنە گشتییەكان و خوێندنگاكان”.

ژمارەی توشبووان بە كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە 78.5 ملیۆن كەس و لەو ژمارەیەش 1.7 ملیۆن كەس گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت لەلایەن تورکیاوە کاریگەریی لەسەر عێراق نابێت

راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی رایدەگەیەنێت، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، کاریگەریی نەرێنی بۆ عێراق…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە شەش ڕۆژدا چوار هەزار تووشبووی سکچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە ڕایگەیاند، ئەوانەی لە نەخۆشخانەکانن چارەسەریان بۆدەکرێت، تەنها…
Total
0
Share