سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، هه‌موو هاوكارییه‌كانی یه‌كێتییەكە بۆ ئه‌فغانستان ڕاده‌گیرێن، تا ئه‌و كاته‌ی له نیازی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان تێده‌گه‌ن.
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بە میدیاكانی وتووە، “هه‌موو هاوكارییه ئابورییه‌كانی تایبه‌ت بە ئه‌فغانستان ڕاده‌گیرێن، تا ئه‌وكاته‌ی نیازه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان ده‌رده‌كه‌ون”.
باسی لەوەشكردووە، “به‌نیازبووین ملیارێك یۆرۆ، له‌ماوه‌ی حەوت ساڵی داهاتوو بۆ ئه‌فغانستان دابینبكه‌ین، به‌ڵام به بڕیارێك ڕاگیراوە، تا ئه‌وكاته‌ی تاڵیبان پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌بێت”.