قەیرانی ئۆكرانیا.. ئەمریكا دیپلۆماتكارێكی دەنێرێتە مۆسكۆ و كیێڤ

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی هەریەكە لە ڕوسیا، ئۆكرانیا و برۆكسل ‏دەكات، مەترسییەكانی كۆكردنەوەی هێز لەلایەن ڕوسیاوە لەسەر ینوورەكانی ئۆكرانیا ‏تاوتوێ دەكات، وڵاتانی ڕۆژئاوایی سوورن لەسەر دژوەستانەوەی هەر هێرشێكی ڕوسیا ‏بۆسەر وڵاتەكە.‏

کارین دۆنفرید، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەوروپا و ئۆراسیا ‏ڕۆژانی 13 و 15ی ئەم مانگە سەردانی هەریەکە لە مۆسکۆ و کیێڤ دەکات، بەمەبەستی ‏ئاگاداربوون لەو ئاڵۆزییانەی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە دروستبووە. ‏

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، یاریدەدەری وەزیری ‏دەرەوەی ئۆکرانیا لەسەردانەکەیدا بەرپرسانی حکومیی ئۆکرانیا و ڕوسیا دەبینێت ‏سەبارەت بە “کۆکردنەوەی هێزی سەربازیی ڕوسی” لە سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا و ‏دووپاتکردنەوەی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ پابەندبوون بە سەروەریی ئۆکرانیا و ‏یەکگرتوویی خاکەکەی. ‏

بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دۆنفرید دواتر سەردانی برۆکسل دەکات بۆ ‏وتووێژکردن لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانیی ناتۆ و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەپێناو ‏یەکخستنی هەوڵەکانیان سەبارەت بە دۆسیەی ئۆکرانیا.‏

دوێنێ شەممە لەمیانی کۆبوونەوەی وڵاتانی 7 لە بەریتانیا، ئەمریکا جەختیکردەوە لە ‏کۆتاییهێنان بەو ئاڵۆزییانەی ڕوسیا لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا دروستیکردووە و ‏ڕایگەیاند، زلهێزانی ڕۆژئاوا ئامادەن بۆ سەپاندنی “سزای توند” بەسەر ڕوسیادا لەحاڵەتی ‏ئەنجامدانی هێرش بۆسەر ئۆکرانیا.‏

واشنتن، وڵاتانی ئەوروپا و کیێڤ ماوەی چەند هەفتەیەکە ڕوسیا بەوە تۆمەتباردەکان ‏هێزەکانی لە سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا کۆکردووەتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی هێرش ‏دژی ئەو وڵاتە.‏

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە كۆبوونەوەی ۆنلاین لەگەڵ ‏ڤلادمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا هەڕەشەی ئەوەیكرد، وڵاتەکەی چاوپۆشی لە هیچ ‏هەنگاوێکی سەربازیی مۆسکۆ دژی ئۆکرانیا ناکات و سزاکانی ئەمریکا لە ئەگەری ‏هەوڵی داگیرکردنی ئۆکرانیا بۆ سەر ڕوسیا وێرانکەر دەبن.‏

بابەتی پێشتر

شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

بابەتی دواتر

پێشمەرگە و سوپا لە مەخمور كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share