كاندیدێكی مردوو كورسییەكی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكای بردەوە

كاندیدێكی پارتی كۆماری بۆ ئەنجومەنی یاسادانانی ویلایەتی باكووری داكوتا، سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكانی ڕۆژی سێشەممەدا بەدەستهێنا، سەرەڕای ئەوەی مانگی ڕابردوو بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی سایتی (فۆكس نیوز) دانیشتووانی باكووری داكوتا هەردوو كاندیدی كۆماری دیڤد ئەندال و دیڤ نەهرینگ-یان بۆ نوێنەرایەتی بازنەی هەشتەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتەكە هەڵبژاردووە.

بەڵام بە چەند هەفتەیەك بەر لە داخستنی سندوقەكانی دەنگدان، ئەندال (تەمەن 55 ساڵ) بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كە زیاتر لە 9.3 ملیۆن كەسی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان توش كردووە، گیانی لەدەستدا.

سەرەڕای “خۆپارێزی زۆری” دەربارەی پەتاكە، ئەندال لە 5ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستدا دوای مانەوەی چەند ڕۆژێكی لە نەخۆشخانە، وەك ئەوەی فۆكس نیوز لەسەر زاری دایكییەوە بڵاویكردوەتەوە و ڕونیشیكردوەتەوە پاش چوار ڕۆژ لە توشبوونی مردووە.

دوابەدوای مردنیشی، داواكاری گشتی ویلایەتەكە دوپاتیكردەوە كە ناوی ئەندال لەسەر كارتەكانی دەنگدان دەمێنێتەوە، ئەگەریش براوە بوو، پارتی كۆماری جێگرەوەی دیاریدەكات، بە پشت بەستن بە یاسای ویلایەتەكە دەربارەی پڕكردنەوەی كورسییەكان.

ڕۆژی سێشەممە 3ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامە بەراییەكان كە تائێستا ئاشكراكراوە جۆ بایدن پێش دۆناڵد ترەمپ كەوتووە و ئەگەری گەیشتنی بە كۆشكی سپی بۆ ماوەی چواری ساڵی داهاتوو هەیە.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی موچەی پێوە گرێدراوە.. وادەی خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای قەرز دیاریكرا

بابەتی دواتر

كیم جۆنگ ئون بەرزترین پلەی سەربازیی وڵاتەكەی وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share