هاوڵاتییەک داوای دابەزاندنی نرخی شاورمە لە راوێژکاری ئەڵمانیا دەکات

گرتە ڤیدیۆیەکی ئۆلاڤ شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا بڵاوبووەتەوە کە هاوڵاتییەک نارەزایەتی لە گرانی نرخی شاورمە دەردەبڕێت و داوا دەکات نرخەکەی داببەزێنن

ئەمڕۆ چوارشەممە، گرتە ڤیدیۆیەکی ئۆلاڤ شۆڵتر راوێژکاری ئەڵمانیا بڵاوبووەتەوە لە میونخی باشوور، کە بە لای هاوڵاتییەکی وڵاتەکەیدا تێدەپەڕێت و هاوڵاتییەکە پێی دەڵێت،” بە پوتین بڵێ، لە چوار یۆرۆ زیاتر نادەم بە شاورما”، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی یەک شاورما لە وڵاتەکە گەیشتووەتە هەشت یۆرۆ.

وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت شۆڵتز بە پێکەنینەوە هاوڵاتییەکە جێدەهڵێت بێ ئەوەی هیچ ووشەیەک بڵێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی شەڕی بەردەوامی ئۆکرانیا و رووسیاوە ئەڵمانیا رووبەڕووی قەیرانێکی قورسی وزە و سووتەمەنی بووەتەوە و بەو هۆیەوە بەتایبەت کەرتی تەندروستی وڵاتەکە زیانی زۆری بەرکەوتووە و پێشبینی دەکرێت ئەمە داخستنی بەشێکی زۆر لە نەخۆشخانەکان بەدوای خۆیدا بهێنێت.

 

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ بۆ ئارتێتا: داواکارییەکەت جێبەجێ دەکەین

بابەتی دواتر

ئەبراهام لە دۆخێکی خراپدایە و چارەسەر لای مۆرینیۆ-یە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share