دۆناڵد ترەمپ نەخۆشخانەی جێهێشت و سەردانی ئەو کەسانەی کرد کە پاڵپشتی دەکەن

ترەمپ لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیەوە سڵاو بۆ لایەنگرانی دەنێرێت

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، شەوی ڕابردوو یەکشەممە 3ی تشرینی یەکەم، نەخۆشخانەی واڵتەر ڕیدی بەجێهێشت، بەمەبەستی سەردانکردنی ئەو کەسانەی کە پاڵپشتی دەکەن.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بەمەبەستی سەردانکردنی ئەو کەسانەی پاڵپشتی دەکەن و لەدەرەوەی نەخۆشخانەی واڵتەر ڕید کە ترەمپی تێدا چارەسەر دەکرێت کۆبوبوونەوە، بۆ ماوەیەکی کەم نەخۆشخانەکەی بەجێهێشت.

لەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، دۆناڵد ترەمپ بە ماسکێکی خۆپارێزی لە کۆرۆنا کە ڕەنگەکەی ڕەشە دەردەکەوێت، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە سڵاو لەو کەسانە دەکات کە هاتوونەتە دەرەوە بۆ پاڵپشتیکردنی.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دیکەدا کە دۆناڵد ترەمپ کەمێک بەر لە چوونە دەرەوەی لە نەخۆشخانەی واڵتەر ڕید لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە دەڵێت، “لە نەخۆشخانە دەچمە دەرەوە بۆ سەردانکردنی ئەوانەی بۆ پاڵپشتی کردنم لەبەردەم نەخۆشخانەکە کۆبوونەتەوە”.
بابەتی پێشتر

چەند گولە کاتیۆشایەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بەغداد کران

بابەتی دواتر

هاوشێوەی تەندروستیی هەرێم لە سلێمانیش هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچی بەرپرسێکی نزیکی پوتین کوژرا

دەریا دۆگین کچی ئەلیگزاندەر دۆگین بیرمەند و فەیلەسووفی ڕووسی کە ئێستا وەک بەرپرسێکی باڵای ڕوسیا لێیدەڕواندرێت، بەهۆی تەقاندنەوەی…
Total
0
Share