ڕامۆس داوای ئامۆژگاریی لە ئەنچلۆتی کردووە

بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاریس سان جێرمان، سێرجیۆ ڕامۆس لە دوایین ڕۆژەکانی لە مەدرید داوای ئامۆژگاریی لە کارلۆ ئەنچلۆتی کردووە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای گەڕانەوەی کارلۆ ئەنچلۆتی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەتایبەت لە ڕۆژی پێشکەشکردنی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە، سێرجیۆ ڕامۆس بە تەلەفۆن پەیوەندیی پێوەکردووە و داوایلێکردووە لەبارەی داهاتوویەوە ئامۆژگاری بکات.

ئەنچلۆتی خاوەن ئەزموونە و لە چەندین خول و یانە کاریکردووە، مەبەستی ڕامۆس لەوەبووە ئامۆژگاری بکات لەبارەی بەردەوامبوون لە ڕیاڵ مەدرید، یاخود یاریکردن لە خول و یانەیەکی دیکە، واشدەردەکەوێت کە ڕاهێنەری ناوبراو بەڵێنی بەردەوامبوونی لە مەدرید پێنەدابێت.

ئەم هەنگاوەی ڕامۆس هاوشێوەی کریستیانۆیە، کە لە کۆتا ساتەکانی لە مەدرید ڕاوبۆچوونی هاوڕێ و کەسە نزیکەکان و چەندین ئەفسانەی پێش خۆی وەرگرتبوو لەبارەی یاریکردن بۆ یانەی یوڤانتۆس.

بابەتی پێشتر

نزیکەی 80 موشەک لە کەرکوک دەستیان بەسەرداگیرا

بابەتی دواتر

گواردیۆلا خواستی لەسەر یاخیبووەکەی بەرشلۆنەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share