جیسۆز: لەبەر ئەم هۆکارەیە لە ئارسیناڵ گۆڵ تۆمار دەکەم

گابریێل جیسۆز جیاوازیی یاریکردنی لە نێوان یانەکانی مانچستەر سیتی و ئارسیناڵ ئاشکرا دەکات و دووپاتی دەکاتەوە، لە ئارسیناڵ بەختەوەرە.

لە چاوپێکەوتنێکدا، گابریێل جیسۆزی هێرشبەری یانەی ئارسیناڵ بە (ESPN- brazil)ی ڕاگەیاندووە، “لە مانچستەر سیتی زیاتر لە پێگەی باڵەکانی هێرشبردندا یارییم دەکرد، دوای مۆندیال پێموابوو ناتوانم لە پێگەی هێرشبەری ژمارە نۆدا یاری بکەم.”

هەروەها دەڵێت، “توانیم مێنتاڵ و بیرکردنەوەم بگۆڕم، ئێستا متمانە و باوەڕم بە خۆم زیاترە، لە ئارسیناڵ جارێکی دیکە بە پێکەنینەوە یاری دەکەم، چانسیشم هەیە کە لە هەر سێ پێگەی هێرشبەریدا دەتوانم یاری بکەم، بەڵام ئێستا ژمارە 9م، لێرەم بۆ ئەوەی کۆتایی بە هەلەکانی گۆڵکردن بهێنم، نەک هەر ئەوە، بەڵکو بۆ یارمەتیدانی پێکهاتەکە بە گشتی.”

جیسۆز لەم وەرزەدا هیوایەکی زۆری بە هاندەرانی “گانەرز” بەخشیوە، نۆ گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

ڤیاڕیاڵ بۆ بەرشلۆنە: نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی بدەن

بابەتی دواتر

زمانی كوردی گەڕێندرایەوە بۆ سەر تابلۆكانی كەركوك

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share