دی ماریا لە نێوان یۆڤانتۆس و بەرشلۆنە یەكلایی نەبۆتەوە

هەردوو یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و بەرشلۆنەی ئیسپانی كێبڕكێ لەسەر كڕینی دی ماریای ئەرجەنتینی دەكەن.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە، چاڤی خۆی پەیوەندی بە دی ماریاوە كردووە و پێی ڕاگەیاندووە كە دەیكاتە یاریزانێكی گرنگی تیپەكە.

ڕۆژنامەی لاگازێتای ئیتاڵیش ئاشكرایكردوە، ئیدارەی یۆڤانتۆس لە ڕێگەی پاڤێل نێدڤێدی بەڕێوەبەری وەرزشییەوە قسەی لەگەڵ دی ماریا كردووە و داوایان لێكردوە بەرەو ئیتاڵیا هەنگاو بنێت.

دی ماریا تا ئێستا یەكلایی نەبۆتەوەو نازانێت پەیوەندی بە كام یانەیەوە بكات.

دی ماریا دەیەوێت دوو وەرزی تر لە ئەوروپا یاریی بكات و دواتر بەرەو خولی تۆپی پێی ئەمریكا هەنگاو بنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوێنگره‌وه‌ ئاماده‌یه‌.. ئیداره‌ی ئارسیناڵ بیر له‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئارتێتا ده‌کاته‌وه‌

به‌رپرسانی یانه‌ی ئارسیناڵ به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌کانه‌وه‌ به‌ ناچارییه‌وه‌ بیریان له‌ دوورخستنه‌وه‌ی مایکڵ ئارتێتا و دابینکردنی ڕاهێنه‌رێکی نوێ کردووه‌ته‌وه‌.…
زیاتر ببینە

مەشقی جەستەیی.. چوار هۆکار وا دەکەن بەکارهێنانی کێشی سوک لە قورس باشتربێت

ماڵپەڕی (generationiron)ی تایبەت بە وەرزشی لەشجوانی، ڕاپۆرتێک لەبارەی بەکارهێنانی قورسایی لە ڕاهێنانە جەستەییەکان بڵاودەکاتەوە و دەریدەخات بەکارهێنانی کێشی…
Total
0
Share