فەرمی.. مێسی بووە پاریسی

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەفەرمی گواستنەوەی مێسی لە ڕیزەکانی یانەی بەرشلۆنەوە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە دوای ئەوەی مێسی و خێزانەکەی بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتنە فڕۆکەخانەی پاریس، یانەی پاریس سان جێرمان بەفەرمی گواستنەوەی یاریزانەکەیان بە بێبەرامبەر ئاشکراکرد.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی فەرەنسا، “لا پوڵگا” بۆ ماوەی دوو وەرز بە موچەی ساڵانەی 25 ملیۆن پاوەند بۆند لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە واژوودەکات.

یانەی بەرشلۆنە پێنجشەممەی ڕابردوو ڕاگەیاند، بەهۆی قەیرانی دارایی و ئەگەری شكاندنی یاساكانی یاریی خاوێن، توانای نوێکردنەوەی بۆندی ئەفسانە ئەرجەنتینییەکەیان نییە، لە بەرامبەردا یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەیی نیشاندا تەواوی مەرج و داواکارییەکانی بۆ جێبەجێبکات.

 

 

مێسی لە 2003وە وەک یاریزان لە پێکهاتەکانی لاوانی بارسا دەرکەوت، ماوەی 21 ساڵ لەو یانەیە بەردەوامبوو، لەو ماوەیەدا 778 یاریی ئەنجامدا، 672 گۆڵی تۆمارکرد، 305 گۆڵی ڕەخساند.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان: تا گرتنى کابوڵ ناوەستین

بابەتی دواتر

قەرەسوو بۆ پارتی: گەریلا نەیهێشت شەڕ دروستبێت بەڵام چەقۆ گەیشتووەتە سەر ئێسقان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share