دوایین زانیاری لەسەر بازاڕی گواستنەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بزانە

یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆندی ڕۆدریگۆی تا ساڵی 202 درێژ كردەوەو دەیەوێت یانەی نوێش بۆ مایۆرال و ئاسینسیۆ و ماریانۆ دیاز بدۆزێتەوە.

ئیدارەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت پێش دەستپێكردنی وەرزی نوێ ئامادەكارییەكانی كۆتایی پێبهێنێت و داهاتووی چەند یاریزانێكیش یەكلایی بكاتەوە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە فرۆشتنی ئاسینسیۆ بە یانەی نیوكاسڵ بە 20 ملیۆن پاوەند نزیكە و لە ئێستادا لە گفتوگۆدان.

هەروەها دەیەوێت بەزوترین كات دەستبەرداری هەریەك لە یاریزانان كۆبۆ و مایۆراڵ و ماریانۆ دیاز ببێت و وەك یۆڤیچ یانەی نوێیان بۆ بدۆزێتەوە

پێشبینی دەكرێت ئۆدریزۆلا بۆ هاوكاریكردنی كارڤاخال بهێڵڕێتەوە و وەرزێك چانسی یاریكردنی پێبدرێت.

ئەمە جگە لەوەی گەیشتونەتە ڕێكەوتنی كۆتایی بۆ مانەوەی ڕۆدریگۆ لە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریددا تا ساڵی 2028.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share