كچێكی هونەرمەند محەمەدی ماملێ شەوی ڕابردوو لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا یەكێتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە، “شەوی ڕابردوو ڕوناک ماملێ، کچی هونەرمەند محەمەدی ماملێ، لە شاری مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا”.
باسی لەوەشكردووە، “ڕوناک ماملێ تەمەنی 60 ساڵ بووە و دانیشتووی گەڕەکی تەپەی قازی لەشاری مەهاباد بووە”.
تائێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی دیارنییە و بنەماڵەکەشی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە نەداوە.