وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی پێدانی موچەی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین دەدوێت

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی پێدانی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “پاش راوێژ و گفتۆگۆی راوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، دوای رەزامەندی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا ئەو بڕە هاوکارییەی  کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابیندەکرا راستەوخۆ بخرێتە سەر ژمارە حیسابی وەزارەتی پێشمەرگە.”

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە “بڕیاردراوە بڕی هاوکارییەکە وەک خۆی بەبێ دەستکاریکردن بدرێت بە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.”

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، “ئەو بڕیارە دوای ئاڕاستەی دروستی هەنگاوەکانی چاکسازی دێت لە وەزارەتی پێشمەرگە، کە بە هاوکاریی هاوپەیمانان بەردەوامیی هەیە بۆ دروستکردنی هێزێکی سەربازیی سەردەمییانە.”

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەكە، “هەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە چڕترکراونەتەوە، بۆ ئەوەی قەبارەی هاوکارییەکان باشتر و فراونتر بکرێت و لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی رێکخستنەوە و یەکخستنەوەدا سەرجەم هێزەکان بگرێتەوە.”

ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ باس لەوە دەكرا كە لەمەودوا موچەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەڵەبجە: سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کە پسوڵەی شاری یارییان کۆپیکردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، سێ تازەلاو دەستگیرکراون کە لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، پسوڵەیان کۆپیکردووە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
زیاتر ببینە

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا چەند پێشنیازێكی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە خستوەتەڕوو

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا چەند پێشنیازێكی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە خستوەتەڕوو، دیارترینیان قەدەغەی گشتیی هاتوچۆیە سێ ڕۆژ…
Total
0
Share