وەزیری تەندروستی گەیشتە سلێمانی

ئەمشەو وەزیری تەندروستیی هەرێم گەیشتە شاری سلێمانی و ئامانجی سەردانەكەش بەدواداچوونە بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی كە بۆ بەرگرتن لە پەتای كۆلێرا گیراونەتەبەر.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئەمشەو د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم گەیشتووەتە شاری سلێمانی بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا و گرتنە بەری چەند ڕێكارێك بۆ بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان ڕووی لە هەڵكشان كردووە.

بابەتی پێشتر

لەڕێگەی دانانی بڵق لەنێوان زەوی و خۆردا زانایان هەوڵی دابەزاندنی پلەكانی گەرما دەدەن

بابەتی دواتر

كوژرانی والیی داعش لە ئەنبار ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار جێگیرە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share