هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی هاتوچۆ لێنەکراونەتەوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “چەند رۆژێکە دەنگۆ و پڕوپاگەندەیەک لە هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و پەیج و ماڵپەڕەکان بڵاوبووەتەوە کە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی کامێراکانی رێگای دوکان–تاسڵوجە یاخود لە هەندێک شوێنی وەک شەقامی نێوان تاسڵوجە و راپەڕینی لێکردبێتەوە، ئەم هەواڵانە چەواشەکارییە و دوورە لە راستییەوە، چونکە کامێراکان وەک هەر ئامێرێکی دیکە پێویستی بە چاککرنەوە یان گۆڕینە”.
دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بەهیچ جۆرێک لە هیچ شەقامێک کە کامێرای داناوە لای نابات، بەڵکو لە هەندێک شوێن کامێراکان بە سیستمێکی نوێ وە جۆری کامێرای پێشکەوتووتر لەڕووی کوالێتییەوە دادەنرێن.
باس لەوەشدەکات، سیستمی کامێراکان بەرنامەیەکە کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ وە لە هەر شوێنێکش دانرابێت بە تایبەتی سیستەمی پۆینت تو پۆینت ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی ئێجگار کرمکردووەتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی ئەوەش دەخاتەڕوو، “بڵاوبوونەوەی دەنگۆی لابردنی کامێرا وادەکات شۆفێر خێرایی زیادبکات بەوەش هەم ئەگەری روودانی رووداوی هاتوچۆ زیاددەکات هەم شۆفێر تووشی سزادەبێت”.