پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: بە تۆمەتی خەڵوزکردن هاوڵاتییەك دەستگیرکرا

لە سنووری شارباژێڕ، هاوڵاتییەک بە تۆمەتی خەڵوزکردن دەستگیرکرا و کورەیەکی خەڵوزکردن تێکدرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ڕایگەیاند، دوای دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕ بۆ سنووری گوندی (هەباسە گوڵە) ، هاوڵاتییەک بە تۆمەتی خەڵوزکردن دەستگیرکرا، هەروەها کورەیەکی خەڵوزکردن تێکدرا و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك داری وشك و داری سووتاو و ئامادەکراو بۆ خەڵوزکردن .

دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی .

No photo description available.

No photo description available.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share