تەندروستیی جیهانی: ڤاكسین تاكە چارەسەری جادووییە و دەلتاش كۆتا گۆڕاو نابێت

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، لە پێنج ناوچەی ژێر چاودێریی ڕێکخراوەکە، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا 80% زیادیکردووە، ڤاکسینیش بە “تاکە چارەسەری جادوویی” دژی ڤایرۆسەکە وەسفدەكات.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێویستیی هەڵکردنی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکراکرد بە خۆپارێزییەوە، گۆڕاوی دەلتاش بە ئاگادارکردنەوە لە گۆرانکاریی بەردەوامی ڤایرۆسەکە دادەنێت.

ئەدنۆهام گیبریسۆس بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، “تائێستا چوار جۆری کۆرۆنا دەرکەوتوون کە مەترسیدارن و مایەی نیگەرانین و ڤایرۆسەکە بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە”.

دکتۆر مایک ڕاین بەرپرسی حاڵەتە کتوپڕەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ڤاکسین تەنها چارەسەری جادووییە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتیشی گۆڕاوی دەلتا هۆکارێکی ئاگادارکردنەوەیە و پێماندەڵێت کۆرۆنا بەردەوام لە گۆڕاندایە، هەروەها ئاگادارمان دەکاتەوە تاوەکو ئامادەکاری بکەین بەرلەوەی هەر جۆرێکی مەترسیداری دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەربکەوێت”.

بەرپرسەكەی WHO وتیشی، “ئەو ڕێکارانەی بۆ کۆڤید-19 ڕۆڵیان هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی، دەتوانێت بۆ دەلتاش کاریگەریی هەبێت، هەروەها پرۆسەی کوتان بە ڤاکسینەکە کاریگەریی گەورەی هەیە، بۆیە پێویستمان بە بەردەوامبوونە لەسەر خۆپارێزی و دابەشکردنی ڤاکسین”.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ چووەتە ناو هاوکێشەی لوکاتێلی

بابەتی دواتر

تۆمەتبارە بە گەندەڵی.. داوای هەڵوەشاندنەوەی بزوتنەوەی نەهزەی تونسی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share