مۆدێرنا تاقیكردنەوەی ڤاكسینێكی تایبەت بە ئۆمیكرۆن دەستپێدەكات

كۆمپانیای دەرمانی ئەمریكی (مۆدێرنا) ڕایدەگەیەنێت، دەست بە تاقیكردنەوەی ڤاكسینی ‏تایبەت بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن-ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات.‏

كۆمپانیاكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، لە تاقیكردنەوەكەدا 600 كەسی پێگەیشتوو ‏بەشداردەبن، نیوەیان لانیكەم ماوەی شەش مانگە دوو ژەم لە ڤاكسینی مۆدێرنایان دژ بە ‏كۆرۆنا وەرگرتووە، لەكاتێكدا نیوەكەی دیكەیان دوو ژەم و ژەمێكی دیكەی زیادەیان ‏وەرگرتووە.‏

ئامانج لەم تاقیكردنەوەیە هەڵسەنگاندنی ژەمی زیادەی تایبەت بە ئۆمیكرۆنە بۆ پێدانی وەك ‏ژەمی سێیەم یان چوارەم، وەك ئەوەی كۆمپانیاكە دەیڵێت.‏

گۆڕاوی ئۆمیكرۆن ساڵی ڕابردوو لە ئەفریقای باشوور سەریهەڵدا، دواتر بە خێرایی لە ‏جیهاندا بڵاوبووەوە، گۆڕاوەكە بە خێرایی لە بڵاوبوونەوە و جیاوازیی نیشانەكانی لەگەڵ ‏كۆڤید-19 جیادەكرێتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر ئەنجامی پشکنینی دووگیانبوونی پیاوێک ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە گوایە پشکنینی پیاوێکی 60 ساڵە بە دوو گیان هاتووەتەوە ڕایگەیاند، “ئەوانەی…
Total
0
Share