لەگەڵ ئەوەى گومانى تیانییە کە خواردن و خواردنەوە بەشێوەیەکى گشتى یارمەتیی هێوربوونەوە دەدەن و وزە و زیندوێتى دەبەخشن، بەڵام لیستێک خواردن و خواردنەوە هەن کە دوورکەوتنەوە لێیان دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى فشار و دڵەڕاوکێ.
– خواردنە سوورکراوەکان
بەهۆى بوونى بڕێکى زۆر رۆنى گۆڕاو کە دەبێتەهۆى هەوکردن و تەمبەڵى و گرفتى یادگە، هەروەها ماندووکردنى کۆئەندامى هەرس.
– گۆشتى دەستکرد
بڕێکى زۆر سۆدیۆم و ماددەى پارێزەرى تیایە، کە دەشێت ببێتەهۆى فشارى خوێن و بەرزبوونەوەى فشار.
– کێک و شیرینى
خواردنى کێک و شیرینى دەبنە هۆى بەرزبوونەوەى خێراى شەکر لە خوێندا و دواتریش بەخێرایى دابەزینەوەى، ئەمەش دەبێتەهۆى ناسەقامگیریی میزاج و داڕمانى وزە.
– چبس پەتاتە
چپس پەتاتە و مقڕمشەکان بڕێکى زۆر کاربۆهیدرات و خوێیان تیایە، کە دەبنەهۆى هەڵاوسان و شەکەتى و دابەزینى وزە.
– ژەمە خێراکان
ژەمە خێراکان بەشێوەیەکى گشتى بڕێکى زۆر چەوریی ناتەندروست، سۆدیۆم و ماددەى پارێزەریان تیایە. کە دەبێتەهۆى گرفت لە کۆئەندامى هەرس و سک هەڵاوسان و دروستبوونى فشار و دڵەڕاوکێ.
– ئایس کرێم
ئایس کرێم بەوە جیادەکرێتەوە کە دەوڵەمەندە بە شەکر و چەوریى تێر. کە هۆکارە بۆ زیادبوونى کێش کە ئەویش شەکەتى و تێکچوونى دۆخى میزاج و ماندووێتى دەهێنێتە ئاراوە.
– نانى سپى
نانى سپى دەبێتەهۆى بەرزبوونەوەى ئاستى شەکر لە خوێندا و پاشان دابەزینەوەى. کە سەرچاوەى هەڵچوون و ماندوێتییە.
– کافایین
کافایین ئاستى ئەدرینالین و کۆرتیزۆڵ بەرزدەکاتەوە، کە هۆکارن بۆ دڵتەنگى و دڵەڕاوکێ. هەروەها بەهۆى ئەوەى خەو تێکدەدات، ماندوێتى لێدەکەوێتەوە.
– خواردنەوەى گازى و وزەبەخش
ئەم جۆرە خواردنەوانە پڕ شەکر و کافایینن، کە دەبێنەهۆى دابەزینى وزە و دوودڵى و وشکبوونەوە.