تەندروستیی سلێمانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە 320 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 320 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و 14 هەزار و 240 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجامدراون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا 320 هەزار و 137 کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و لەو ژمارەیەش، 238 هەزار و 772 نەخۆش سەردانی بەشی فریاکەوتن و 69 هەزار و 632 نەخۆش سەردانی بەشی ‘ئۆ پی دی’ـیان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

هەر بەگوێرەی ئامارەکە، ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار، 68 هەزار و 666 نەخۆش داخڵکراون؛ لەو ژمارەیە 20 هەزار و 548 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتن و 10 هەزار و 790 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستکرد و هەشت هەزار و 233 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و هەشت هەزار و 644 نەخۆش لە بەشی هەناوی و پێنج هەزار و 687 نەخۆش لە بەشی شکاوی بووە.

هاوکات ساڵی رابردوو، لە نەخۆشخانەی شار 14 هەزار و 240 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجامدراون و 104 هەزار و 495 تیشک گیراوە، هەروەها 41 هەزار و 615 سۆنەر و 871 هەزار و 590 شیکاریی تاقیگەیی و 23 هەزار و 829 هێڵکاریی دڵ و 3 هەزار و 646 ئیکۆ و 7 هەزار و 855 چارەسەری سروشتی، ئەنجامدراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غازی بە دوو هێندەی نرخەكەی فرۆشتووە.. قائیمقامیەتی سلێمانی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەری داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەری بەهۆی گرانفرۆشی داخست. لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پابەندنەبوون بە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق جارێکی دیکە راگەیەندراوێکی لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە و جەختیکردەوە، پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە دەستوور…
Total
0
Share