وەزارەتی تەندروستی: سێ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیانلدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 64 کەس توشی کۆرۆنا بوون و سێ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “28 کەس لە هەولێر توشی کۆرۆنا بوون، 17 کەس لە سلێمانی، 16 لە دهۆک و سێ کەسیش لە گەرمیان توشی کۆرۆنا بوون”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لەو سێ کەسەی کە گیانیانلەدەستدابوو دوو کەس لە دهۆک و یەکێکیش لە سلێمانی گیانیانلەدەستدا.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا 106 هەزار و 591 کەس توشی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیە 101 هەزار و 803 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزارە و 492 کەس گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبەردەم بانکەکان تیمی تەندروستی دادەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی گیانی مووچەخۆران تیمێکی تەندروستیی لەبەردەم سەرجەم بانکەکانی دابەشکردنی مووچەدا جێگیربکات. لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share