بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لافاوەکەی چینەوە نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت ئەمڕۆ دوو شەممە لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزی، لەبەر مەترسی لەسەر کەمبوونەوەی خواست لەسەر وزە بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرەکانی کۆرۆنا و لافاوەکانی وڵاتی چینەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا 79 سەنت و بەڕێژەی 1.32% دابەزی، نرخەکەی گەیشتە 73.21.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس یەک دۆلار و ڕێژەی 1.32% دابەزی و نرخەکەی گەیشتە 71.8 دۆلار.

بەبەردەوامی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە، بەتایبەتی لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا بەشێک لە وڵاتانی جیهان ژمارەی پێوانەییان لە توشبووان تۆمارکرد، بەوهۆیەشەوە تادێت ڕێکارەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ توندتر دەبن، ئەمەش کاریگەریی لەسەر خواست لەبازاڕی وزەدا هەیە.

لەگەڵ ئەوەشدا چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لەجیهاندا ژمارەی توشبووانی بەرزدەبێتەوە، هاوکاتیش وڵاتەکە ڕوبەڕووی لافاو و گەردەلولی زۆر بەهێز بووەتەوە لەناوەڕاست و باشووری وڵاتەکەیدا، ئەمەش کاریگەری لەسەر خواستی پەکین لەبازاڕی وزەدا کردووە و بۆ نزمترین ئاستی لەساڵی 2021دا کەمبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

بۆ بە ئەنجامگەیاندنی رێکاری بەگرێبەستبوونیان، لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت. عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست،…
Total
0
Share