لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

بۆ بە ئەنجامگەیاندنی رێکاری بەگرێبەستبوونیان، لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، سبەی دووشەممە 9ی ئەیلولی 2024 کۆتا رۆژی وردبینیی لیستی مامۆستایانی وانەبێژە.

باس لەوەش دەکات، پاشان لیستەکە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ ئەوەی رێکارەکانی بە گرێبەستبوونی وانەبێژان ئەنجامبدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی گەیەندرایە سودانی

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانیمان گەیاندە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share