نەوتفرۆشێک: نرخی نەوتی سپیی ماڵان بەراورد بە ساڵی پار نزیکەی دوو هێندە بەرزبووەتەوە

بەهرۆز تاهیر، فرۆشیاری نەوتی سپیی ماڵان لە شاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ئێستادا نرخی نەوت بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

وتیشی، لە ئێستادا کە لە چلەی هاوینداین، جۆرە باشەکەی نەوت لە بازاڕدا بەرمیلێکی 216 لیتری بە 210 بۆ 215 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو ئەم کاتانە هەمان نەوت بە 120 هەزار دینار فرۆشراوە و لە چلەی زستاندا گەیشتە 195 هەزار دینار.

سەبارەت بە خواستی هاوڵاتییان، ئەو نەتفرۆشە ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزیی نرخەکەیەوە خواستی هاوڵاتییان لەسەر نەوت لەمساڵدا لاوازە، هاوڵاتییان تەنیا پرسیار لە نرخەکەی دەکەن و نایکڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share