خاوەن خانوویەک لە سلێمانی لەلایەن چەند کرێکارێکەوە بە چەکوش کوژرا

ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی ڕزگاری لە شاری سلێمانی هاوڵاتییەک کە سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی ماڵەکەی بووە، لەلایەن چوار کرێکارەوە بە چەکوش کوژراوە و ئۆتۆمبیلەکەشی براوە.

سەرچاوەیەک لە فریاکەوتنی خێرای سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “هاوڵاتییەک بەناوی عوسمان حەمە سەعید، براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و ئاسەواری پیاکێشان بە سەرییەوە جێماوە و گیانی لە دەستداوە”.

کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە کوژراوە ئاشکرایدەکەن، “ئەو کەسەیان کاتێک سەرقاڵی سەرپەرشتیکردنی نۆژەنکردنەوەی خانوویەکی برایەکی بووە لە گەڕەکی ڕزگاری، لەلایەن چەند کرێکارێکی عەرەبەوە لێدراوە و پاشان موبایلەکەیان شکاندووە و ئۆتۆمبیلەکەشیان دزیووە”.

بە وتەی کەسوکارەکەی قوربانییەکە کێشەی لەگەڵ کەس نەبووە و بەپێی شێوازی ڕوداوەکە دەردەکەوێت بۆ ئۆتۆمبیلەکەی کوژراوە، بەتایبەت دوای ئەوەی، کرێکارەکان عەرەب بوون و بۆ ئەوان ئاسانترە ونکردنی ئۆتۆمبیلەکە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە و هەموو بەڵگە و وتەکانیان وەرگرتووە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و دەرکەوتنی ڕاستی ڕوداوەکە.

بابەتی پێشتر

قەریلان: شاندەکەی ئەردۆغان شەڕی براکوژی لە ئێمە دەویست

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. پۆلیسی هەولێر ژیانی گەنجێک ڕزگار دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری سلێمانی تیرۆریستێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی راگەیاند کە بەشداربووە لەچەندین کاری تاوانکاریدا. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە…
زیاتر ببینە

سالار مەحمود: دەرکەوت بڕیاری دادگای پاریس لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە و تورکیا و ھاوئاوازەکانی لێی زەرەرمەندبوون

سالار مەحمود پەرلەمانتاری پێشووتری كوردستان دەڵێت، “رێکكەوتن لەگەڵ عێراق لەسەر بنەمای بڕیاری پاریس بووە، فەرەنسا ئەندازیاری رێکكەوتنی ھەرێم…
Total
0
Share