خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەم بڵاوکرایەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی (پۆلی نۆیەم-خولی یەکەم)ـی بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) بڵاوکردەوە.

بەپێی خشتەکە، یەکەم تاقیکردنەوە لە رۆژی پێنجشەممە 15/5/2025ـدا دەبێت و رۆژی دووشەممەش 26/5/2025، کۆتا تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت.

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، رۆژانە تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانیدا دەستپێدەکەن، لەگەڵ هەموو خوێندنگە حکومی و ناحکومییە خۆماڵییەکان و ئێواران و خوێندنی خێرا، خوێندکارانی دەرەکی.

دەشڵێت، ئەگەر رۆژێکی تاقیکردنەوە بەر پشووی رەسمی بکەوێت، ئەوا تاقیکردنەوەی ئەو رۆژە دەچێتە رۆژی دواتر و بە هەمان زنجیرە بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی یەكگرتووەوە بزوتنەوەی ئیسلامی دەبێتە خاوەنی پێنج كورسیی پەرلەمانی

بەرپرسێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتووەوە لە پەرلەمانی كوردستان پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیسلاميی كورسییەكانیان…
Total
0
Share