بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم ئەم مانگە هاندەربێت تا هەنگاوبنێین بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆزدەکەم، هیوادارم ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ گەلەکەمان”.

وتیشی، “هیوادارم ئەم مانگە پیرۆزە هاندەرمان بێت تاوەکو بە گیانی لێبوردەیی و بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە هەنگاوبنێین بۆ بەهێزترکردنی پێکەوەیی، برایەتی و چارەسەرکردنی کێشەکانمان، هەروەها باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان”.

لە کۆتایشدا وتی، “خودای گەورە گەلەکەمان بپارێزێت، رۆژوو، نوێژ و نزای هەموو لایەک قبوڵبکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: پارتی دەڵێت 20 خاڵەکەی ئێوە دژی خەڵکە، منیش دەڵێم، نەخێر، دژی دزییەکەی ئێوەیە بەرامبەر خەڵک

عەلی حەمەساڵح ئاشکرایدەکات، ئەو 20 خاڵەی ئەوان نووسیویانە و ڕادەستی عەلی زەیدی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ سەرۆکی ئەنخومەنی وەزیرانی…
Total
0
Share