بەردەڕەش.. لەسەر كێشەی زەوی و زار لە بەردەڕەش 5 كەس برینداربوون

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون،لەسەر كێشەی زەوی و زار گرژی و ئاڵۆزی و شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە گوندی گۆمەزەردی ناحیەی دارەتوو سەر بە سنووری بەردەڕەش دروستبووە و بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربوون.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، هێزە ئەمنییەكان بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دۆخەكەیان كۆنترۆڵكردووە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە و هۆکارەکەشی پیسبوونی ژینگەیە. د. یاد…
Total
0
Share