دژوار فایەق: كاتێك خۆمان نەوتمان دەفرۆشت مووچەمان دابەشدەكرد

دژوار فایەق، راوێژكاری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، كاتێك خۆمان نەوتمان دەفرۆشت مووچەمان دابەشدەكرد و بە بەرپرسانی بەغداش دەڵێت، “لێمان گەڕێن خۆمان نەوت بفرۆشین و هیچتان نادەینێ و هیچمان مەدەنێ”.

راشیگەیاند، پێش ئەوەی بڕیاری دادگای پاریس دەربچێت خۆمان نەوتمان دەفرۆشت و داهاتمان دیاربوو مووچەمان دابەشدەكرد.

وتیشی، “پێویستە دانوستان بكرێت و لە رێگای دادگای فیدراڵیی عێراقەوە كێشەی مووچە چارەسەربكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای مەندەلییەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی مەندەلییەوە داواکرابوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن…
Total
0
Share